کوردستانی

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ  و پەڵە هەور دەبێت،  لە هەندێ ناوچەى جیاجیا نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى تۆزێکى کەم لە هەندێ ناوچەى باشورى هەرێم هەیە. هەروەها پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2- 3) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما  نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ، هەروەها مەوداى بینین لە نێوان 9 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت'.

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:

هەولێر   : 35  پلەی سیلیزی
سلێمانی  : 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک  : 37 پلەی سیلیزی  
دهۆک     : 33  پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە   : 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان   :39 پلەی سیلیزی
سۆران     : 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ       : 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan