کوردستانی
نێچیرڤان بارزانی: ئێران هەمیشە هاوکارمان بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/5/18، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیداری تاران ئاشکرایکرد ئێران و هەرێمی كوردستان پەیوەندیەكی لەمێژینەیان هەیە و تاران لە هەموو بارودۆخێكدا هاوكاریان بووە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "ئێران هەمیشە هاوکاریان بووەو یەكەم وڵات بووە لەكاتی شەڕی داعش پشتیوانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەرووی بازرگانیشەوە 60% بازرگانی عیراق و ئێران لەرێگەی هەرێمی كوردستانەوەیە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " تاوەکو ئێستا عیراق نەگەیشتووەتەوە سیستمی فیدڕاڵی و پێویستە بەغدا ئەو پرسە لەگەڵ هەرێمی كوردستان چارەسەر بكات، ئەوان داهاتووی خۆیان لەچوارچێوەی عیراقدا دەبینن".
ئەوەشی خستەڕوو "پرسی كورد بە چەك چارەسەر ناكرێت و ئەوان دەستوەردان لە بارودۆخی توركیا ناكەن، لە هەمانکاتدا رێگا نادەن خاکی هەرێمی کوردستان ببێتە مەترسی بۆ سەر ئێران ، پەیوەندییەکانی تاران و هەرێم مێژووین".
ب ح

بیروڕا