کوردستانی
کەسێکی تر تووشی تای خوێنبەربوون بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێنی کوردستان بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەکی عیراقی لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون بووە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا ئەویش ئافرەتێکی دانشتووی (بعاج)ی سەر بە پارێزگای موسڵ تەمەن ( 27 ) ساڵە، پیشەی ئافرەتی ماڵە.
دوای بوونی نیشانەکانی، ڕوو لەشاری هەولێر دەکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری، بەهۆی بوونی نیشانەکان و گومالێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی دەگیرێتە بەر، لە ئێستادا لەشاری هەولێر لەژێر چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت.
داوا لە هاوڵاتیان دەکەین و جەخت دەکەینەوە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی،
لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە.
وە یان هاوڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.
تا ئێستا دوای بوونی چەندین حالەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە هەرێمی کوردستان و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوان لەماوەی مانگی ڕابردوو، دەرەنجام تەنها دوو حالەت دەسنیشانکراون و پشتڕاستکراوەتەوە کە بەداخەوە حالەتێکیان لەشاری دهۆک بوو کە هەفتەی ڕابردوو لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا و حالەتی دووەم بە تەواوی چاکبووەوە و لە نەخۆشخانە دەرچووە.
لەگەڵ حالەتێکی ئەمڕۆی شاری موسڵ کە ئێستا لەشاری هەولێر چارەسەر وەردەگرێت.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان ...
وەزارەتی تەندروستی
18 ئایار 2025
ع
بیروڕا



