کوردستانی
له ئێستاوه خه‌ڵكى هه‌ولێر بێ ئاوبوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هێشتا به‌ته‌واوى وه‌رزى هاوین و گه‌رما نه‌هاتووه، له چه‌ندین گه‌ڕه‌كى شارى هه‌ولێر كه‌می ئاوى خواردنه‌وه‌ى گرفتى بۆ هاوڵاتییان و دانیشتوانى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه دروستكردووه.
سامان جه‌بار، هاوڵاتیی هه‌ولێر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كه‌مئاوى گرفتى گه‌وره‌ى شارى هه‌ولێره به‌تایبه‌ت بۆ گه‌ڕه‌كه هه‌ژار نشینه‌كان كه ساڵانه رووبه‌ڕووى گرفتى كه‌مئاوى ده‌بنه‌وه".
وتیشى "له ئێستاوه خه‌ڵكى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌وه تووشى كه‌مى ئاوبوون، به‌ناچارى ئاوى خواردنه‌وه ده‌كڕن و ته‌نكه‌رى له سه‌رو 20 هه‌زار دیناره‌وه ده‌ده‌ن".
پێش چه‌ند رۆژێك ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند "ئه‌مساڵ هه‌ولێر تووشى كێشه‌ى گه‌وره‌ى بێ ئاوى ده‌بێته‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، بۆ پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون باس له دروستكردنى ده‌ریاچه‌ى ده‌ستكرد ده‌كرێت، به‌ڵام خه‌ڵكى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ئاوى خواردنه‌وه‌یان نییه.
ع
بیروڕا



