کوردستانی
ئۆجه‌لان: نوێنه‌رایه‌تیی گۆڕانكاریی گه‌وره ده‌كه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
رێبه‌رى زیندانیكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان له په‌یامێكدا بۆ شاندى ده‌مپارتى بۆ ئیمراڵى ده‌ڵێت، نوێنه‌رایه‌تیی گۆڕانكاریی گه‌وره ده‌كه‌ین.
عەبدولڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە پەیامێکی له رێگه‌ى شاندى ئیمراڵى بڵاوکردەوە و دەڵێت "ئەوەی ئێمە دەیکەین نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی گەورە دەکات".
وتوشیه‌تى "سروشتی پەیوەندی تورکیا و کورد تەواو جیاوازە، لەهەر بارودۆخێکدا ئەوەی زیانی پێدەگات پەیوەندی برایەتییە".
هه‌روه‌ها "برا شەڕ دەکەن، بەڵام یەکێکیان بەبێ ئەوی تریان بوونی نییە، ئێمە خەریکی پاککردنەوەی ئەو تەڵە و مینانەی کە زیان بەم پەیوەندییە دەگەیەنن، سەرقاڵی چاککردنەوەی ڕێگا و پردە زیانلێکەوتووەکانی نێوانمانین".
ع
بیروڕا



