ئابووری
جوتیارێكى نمونه‌یی: ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى شووتى زۆر ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
جوتیارێكى نمونه‌یی له‌شاره‌زوور رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ له هه‌رێمى كوردستان به ملیۆنان دۆنم زه‌وى به شووتى چێندراوه و به‌رهه‌مى شووتیش زۆر ده‌بێت.
خه‌سره‌و جاف، جوتیارى نمونه‌یی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مساڵ دوو هێنده‌و زیاترى ساڵى رابردوو جوتیاران زه‌وییان به شووتى داچاندووه و به‌رهه‌مێكى زۆرى شووتی له پێگه‌یشتنه".
وتیشى "له‌شاره‌زوور و پێنجوێن و سنورى هه‌ڵه‌بجه سه‌دان هه‌زار دۆنم زه‌وى به شووتى داچێندراوه و ئه‌وه‌نده شووتى زۆر ده‌بێت ده‌توانین به‌شى وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ش بده‌ین و پێویستى ناوخۆش پڕ ده‌كاته‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پێویسته هه‌ر له ئێستاوه حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ هاورده‌ى شووتى قه‌ده‌غه بكه‌ن و بازاڕ بۆ ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆ بدۆزنه‌وه تا جوتیاران زیان نه‌كه‌ن".
ع
بیروڕا



