ئابووری
كاتى كردنه‌وه‌ى سایلۆكانى هه‌رێم دیارنییه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، تا ئێستا له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكنه‌كه‌وتوین له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى سایلۆكان و وه‌رگرتنى گه‌نم.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى رایگه‌یاند "تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ى سایلۆكانى هه‌رێمى كوردستان دیارینه‌كراوه و له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكنه‌كه‌وتوین له‌و باره‌وه".
وتیشى "له شاره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاست و عیراق ده‌ستكراوه به وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران كراوه، به‌ڵام له‌هه‌رێمى كوردستان تا ئێستا هیچ نه‌كراوه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا له دوو هه‌فته‌ى رابردوو له سنورى گه‌رمیان ده‌ستكراوه به دروێنه‌ى گه‌نم و جوتیاران گه‌نمه‌كانیان ئاماده‌كردووه بۆ سایلۆ.
ع
بیروڕا



