کوردستانی

سنه‌ پارێزگاره‌ كوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵات و هه‌رێم كۆده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سنه‌ پارێزگاره‌ كوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵات و هه‌رێم كۆده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند، له‌ دوو رۆژى داهاتوو هه‌ر چوار پارێزگارى كوردستان ده‌چنه‌ پارێزگاى سنه‌و كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی ده‌كه‌ین.

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "كۆبوونه‌وه‌كه‌ رۆژى 20 و 21ى ئه‌م مانگه‌، له‌ پارێزگاى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، پارێزگارەکانی پارێزگای کرماشان، ئازەربایجانی رۆژئاوا لە ئێران و چوار پارێزگای هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان، لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداردەبن".

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ گرنگى و په‌یوه‌ندیی و ئاڵوگۆڕى بازرگانیی و هاورده‌ و ناردنى نێوان پارێزگاكانى هه‌رێم و رۆژهه‌ڵات ده‌كرێت و چه‌ندین رێككه‌وتن و گرێبه‌ست ئه‌نجامده‌درێت بۆ زیاتر كاركردنى پێكه‌وه‌یی.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ دوو رۆژى داهاتوو سه‌ردانى پارێزگاى سنه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كه‌ین و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى گرنگ ئه‌نجامده‌ده‌ین و كارى پێكه‌وه‌یی ده‌كه‌ین".

ع
Qaiwan
Qaiwan