کوردستانی
زانیاریی له‌سه‌ر ژیانى ئه‌و هاوڵاتییه‌ى چه‌كوشیان كێشا به‌سه‌ریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له ئێواره‌وه ڤیدیۆیه‌ك له سۆشیال میدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تێیدا شۆفێرى تاكسییه‌ك به چه‌كوش له سه‌رى كه‌سێك ده‌دات و ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وى.
ئه‌و هاوڵاتییه‌ى چه‌كوشه‌كه‌ى پێیه له گرته‌ڤیدیۆییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت شۆفێرى تاكسییه و به‌پێى زانیارییه‌كان هۆكارى شه‌ڕه‌كه په‌یوه‌ندیی به پاره‌وه هه‌یه.
دوابه‌دواى رووداوه‌كه، برینداره‌كه ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شار كراوه و چاره‌سه‌رى وه‌رگرتووه و ته‌ندروستیی جێگیره.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "پۆلیسى سلێمانى په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ رووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه و فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ شۆفێرى تاكسییه‌كه ده‌رچووه و له ئێستادا پۆلیس به‌دواى شۆفێرەکەوەیە تا ده‌ستگیرى بكه‌ن".
ع
بیروڕا



