ئابووری
گۆڕینی ماددەکانی خۆراک رەتدەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی وپیشەسازیی لە هەرێمی كوردستان گۆڕین و کەمکردنەوەی ماددەکانی ناو بەشەخۆراکی مانگانە هاوڵاتییانی عیراق و هەرێمی کوردستان رەتدەكاتەوە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند "لەئێستادا بەشە بەشەخۆراكی سێیەمی ئەمساڵ دابەش دەکەن و بۆ مانگی داهاتووش هیچ گۆڕانێك لە جۆر و بڕی بەشەخۆراك نەکراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دابەشکردنی ماددە خۆراکییەکان بۆ هەر كەسێك بڕی (سێ كیلۆ برنج، یەك لیتر زەیت، 400 گرام دۆشاو، نیو كیلۆ نیسك، 250 گرام لەتكەنۆك و 250 گرام نۆك و كیلۆیەك شەكری پێدەدرێت".
ب ح
بیروڕا



