ئابووری
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت، بەڕێوەبەرێکی پەروەردەش ئاگاداری ئیدارەی قوتابخانەکان دەکاتەوە.
نەبیل حەمەساڵح، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرجەم ئیدارەی قوتابخانەکانیان ئاگادارکردووەتەوە کە سەردانی بانک بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە قوتابخانەکانیان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00 چەک بەسەر بەڕێوبەرەکاندا دابەش دەکەن و دواتر بۆ وەرگرتنی پارەکە سەردانی بانک دەکەن کە لەسەر داهاتی ناوخۆ دابینکراوە".
ب ح
بیروڕا



