ئابووری
پاڵاوگەی کەربەلا عیراق بەرەو خۆبژێوی سووتەمەنی دەبات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری نەوتی عیراق دووپاتیکردەوە کەرتی پاڵاوتنی لەماوەی دەسەڵاتی حکومەتی ئێستادا گەشەسەندنی بێوێنەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش بەهۆی فراوانبوونی بەرچاوی توانای پاڵاوگەکان و کردنەوەی یەکەی نوێی بەرهەمهێنان.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت عیراق رایگەیاند "کردنەوەی پاڵاوگەکان بەشداربوون لە کەمبوونەوەی بەرچاوی هاوردەکردن و بەدەستهێنانی خۆبژێوی لە بواری وزەدا، بەشێوەیەک پاڵاوگەکانی باکوور توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە 140 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەیە، ئەمە جگە لە کارپێکردنی پاڵاوگەی کەربەلا بە توانای تەواوی 140 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم هەنگاوانە وایکردووە عیراق بتوانێت هاوردەکردنی نەوتی سپی رابگرێت و بگاتە یەدەگی ستراتیژی غاز بگەیەنێتە یەک ملیۆن مەتر سێجا، ئەمەش رێژەیەک بۆ یەکەمجار لە مێژووی عیراقدا بەدەستیهێناوە، ئامادەکارییان بۆ دابینکردن و زیادبوونی خواست لەسەر غاز لەماوەی هاویندا بەرزکردووەتەوە، بەتایبەتی بۆ وێستگەکانی کارەبا".
ئەوەشی خستەڕوو "هاوردەکردنی بەنزین لە 12 هەزار مەتر سێجا لە رۆژێکدا بۆ تەنها پێنج هەزار کەمکردووەتەوە، لەگەڵ تەواوکردنی پڕۆژەی FCC لە بەسرە، جگە لە کارپێکردنی یەکەی هایدرۆجینکردن لە پاڵاوگەکانی باکوور، بەمنزیکانە عیراق دەتوانێت خۆبژێوی تەواو لەم بەرهەمانەدا بەدەستبهێنێت و هاوردەکردنیان ڕابگرێت".
ب ح
بیروڕا



