کوردستانی
هەڤاڵ ئەبوبەکر: کەمترین رێژەى بێکارى لە سلێمانییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پارێزگاری سلێمانی لە کۆڕبەندی دێڵفی ئاشکرایکرد لە سلێمانی کەمترین رێژەى بێکارى تێدا تۆمارکراوەو 50% ی پارەی نەختینەی عیراق و زۆرترین ئاڵۆگۆڕی بازرگانی پارێزگاکانی تر و زۆرترین پرۆژەی وەبەرهێنان کە پارەکەی ناوخۆیی بێت لە سلێمانی-یە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی "وزە، ئاوی پاک، ژینگە، زەوی کشتوکاڵی، رێڕەوی نوێی بازرگانی، دەستی کار، ئاسایش، بازاڕەکان، لە جیهاندا لە قەیراندان بەڵام هەموو ئەمانە لە هەرێمی کوردستان و سلێمانی هەیە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زۆرترین زەوی کشتوکاڵی، زۆرترین ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی لە پارێزگای سلێمانییە، سەنتەرێکی گرنگی بەیەکگەیاندنی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا بە ئەوروپان، لە دەوحە و ئەستانبوڵ و دوبەی نزیکترن".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر بەرپرسانی تورکیا بەهانانەیان لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی نەمێنێت نزیکترین خاڵی ئەو دوو جەمسەرەی دونیایە، کە قەرەباڵغترین رێڕەوی بازرگانی و گەشتیاریی و گواستنەوە ئاسمانییە لە هەموو جیهاندا".
ب ح

بیروڕا