ئابووری

هەوڵی ئامادەکردنی لیستی مووچە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەوڵی ئامادەکردنی لیستی مووچە دەدرێت
مەودا میدیا-

ئامادەکاریی لیستی مووچەی مانگی ئایار دەستی پێکردووەو ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم میزان موراجعەی مانگی چوار کە پێکهاتووە لە خەرجی وداهاتی ئەو مانگە رەوانەی بەغدا کرد.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند "ئامادەکاریی بۆ لیستی مووچە دەسیپێکردووەو بەڵام هێشتا سیستمی (پەیرۆڵ) کارا نەکراوەو هەوڵدەدرێت لەم هەفتەیه لیستەکە لە گەنجینەکان ئامادە بکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تەرازووی پێداچوونەوەی مووچەی مانگی چوار گەیشتووەتە دەستی وەزارەتی دارایی عیراق و وەفدێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی لیستی مووچە لەگەڵ خۆیان دەگەیەننە بەغدا".

ئەوەشی خستەڕوو "بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەیەکی وەزارەتی دارایی عیراق بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان سەردانی دارایی هەرێمی کوردستان بکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan