کوردستانی
نەوشیروان مستەفا لە هزرماندا بە نەمری دەمێنێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێكی بڵاوكردەوە.
جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند " لە 19ی ئایاری ساڵی 2017دا كەسایەتییەكی دیار و كاریگەری نێو گۆڕەپانی سیاسەت و ماندوو لە خەبات و تێكۆشان بۆ دۆزی رەوای كوردستانیان لە دەستدا. بەڵام بۆ هەمیشە نەوشیروان مستەفا لە هزریاندا بە نەمری دەمێنێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "كاك نەوشیروان، سەركردەیەكی سیاسیی دووربین و ووردبین بوو بۆ شیكردنەوەی بابەتە هەستیارەكانی پەیوەست بە بنەماكانی پڕۆسەی حوكمڕانی لە ناوچەكەدا".
ئەوەشی خستەڕوو "كاك نەوشیروان لەپاڵ ئەركە سیاسییەكەیدا نووسەرێكی بە توانا و جوان دیدەش بوو لە نیشاندانی جوگرافیا و سروشتی جوانی كوردستان، نووسین و بەرهەمەكانی زادەی بیر و خەون و ئەندێشەكانی بوون".
ب ح

بیروڕا