کوردستانی

هەرێم رووبەڕووی دۆخێکی مەترسیدار دەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێم رووبەڕووی دۆخێکی مەترسیدار دەبێتەوە
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد دۆخێکی مەترسیدار روو لە هەرێمی کوردستان دەکات نیشانەکانی دەرکەوتوون و هۆشداریش بە سەرجەم  خەڵکی هەرێمی کوردستان دەدات.

سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند "چاوەڕوان دەکرێت، کەمئاوی وشکەساڵی روو لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات، بەهۆی ئەوە بڕی باران بەپەێی پێویست نەباریوە کە ئێستا بارانی ساڵ بۆ نزیک نیوە یان کەمتر باریوە ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی ستانداردە جیهانییەکان رێژەی باران بۆ ئەم شارانە دەبێت بەم شێوەیە بێت:

سلێمانی ــ کۆی گشتیی بارانی ئەمساڵ 350.3 ملیم بووە
ستانداردی جیهانی ـــ دەبێت رێژەی 747 بۆ 847 ملیم باران ببارێت

هەڵەبجە ــ کۆی گشتیی بارانی ئەمساڵ 417.3 ملیم  بووە
ستانداردی جیهانی ــــ دەبێت رێژەی 650 بۆ 750 ملیم باران ببارێت

کەرکوک ــ کۆی گشتیی بارانی ئەمساڵ 158.5ملیم بووە
ستانداردی جیهانی ـــ دەبێت رێژەی 492 بۆ 570 ملیم باران ببارێت

هەولێر ـــ کۆی گشتیی بارانی ئەمساڵ 154.1 ملیم بووە
ستانداردی جیهانی ـــ دەبێت رێژەی 560 بۆ 625 ملیم باران ببارێت

شاری دهۆک ــ  کۆی گشتیی بارانی ئەمساڵ 171.2 ملیم بووە
ستانداردی جیهانی ـــ دەبێت رێژەی 516 بۆ 650 ملیم باران ببارێت

وشکە ساڵی لە خوار سەدا 50 ی ئەو ڕێژەی ستاندارە دێت ،
تاکو بڕۆین بۆ کۆیستان ستانداری زیاتر دەبێت وەک 1000بۆ سەرو 1000ملیم دەبێت باران ببارێت

ستانداری گەرمیان لە 250بۆ 300ملیم دەبێت  باران ببارێت

ئەوەشی خستووەتەڕوو "دۆخەکە هەتا دێت خراپتر دەبێت بە هاتنی وەرزی هاوین پێویستی بە ئاو بەرزدەبێتەوە، بەشێکی زۆری باخ و کشتوکاڵەکان بێ ئاو دەبن ، روو لە وشکبوون و لە ناوچوون  دەکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan