کوردستانی
بۆری ئیفرازى سێی هەولێر ده‌ستیكرده‌وه به شكان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بۆرى ئیفرازى سێ كه سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى زۆرینه‌ى دانیشتوانى هه‌ولێره، شكاوه و گه‌وره‌ترین گرفت بۆ دابه‌شكردنى ئاو دروستده‌كات.
ساڵانه له وه‌رزى هاوین، چه‌ندینجار بۆرى ئیفرازى سێى هه‌ولێر ده‌شكێت و تا ئێستا حكومه‌ت نه‌یتوانیووه به ته‌واوى ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات و به‌هۆیه‌وه گه‌وره‌ترین گرفت بۆ دابه‌شكردنى ئاو به‌سه‌ر هاوڵاتییان دروستده‌كات.
عه‌زیز ره‌حمان، هاوڵاتیی هه‌ولێر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆرى ئیفرازى سێى هه‌ولێر له نزیك گوندى داره‌به‌ن له هه‌ولێر شكاوه و به‌هۆیه‌وه به‌شى زۆرى خه‌ڵكى هه‌ولێر بێ ئاو ده‌بن".
هه‌ولێر گه‌وره‌ترین كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ی هه‌یه و گه‌ڕه‌كه هه‌ژار نشینه‌كان له هاوین په‌نا بۆ كڕینى ئاو ده‌به‌ن، به‌ڵام پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون ده‌ریاچه‌ى ده‌ستكردیان بۆ دروستده‌كرێت.
ع
بیروڕا



