کوردستانی
ماتۆڕسواران سزاده‌درێن و غه‌رامه ده‌كرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم چەند بڕیارێکی تایبەت بە ماتۆڕسکیلەکان بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت، ماتۆڕسواران بەپێی جۆری سەرپێچییەکە سزا دەدرێن.
له راگه‌یه‌ندراوێكى هاتوچۆى هه‌رێم هاتووه "ئەگەر ماتۆڕسواران بە دەنگی ئەگزۆز هاوڵاتییان هەراسان بکەن، ئەوا دەدرێنە دادگا و دەست بەسەر ماتۆڕەکەیاندا دەگیرێت".
هه‌روه‌ها "هەر ماتۆڕسوارێک لە ترافیکلایتەکان نەوەستێت سزای ماددی دەدرێت، هەر ماتۆڕسوارێک کڵاو و سەرئەژنۆ و مەچەکپارێز بەکارنەهێنێت سزای ماددی دەدرێت".
باس له‌وه‌شكراوه "ماتۆڕسواران سەرکێشی و نمایش بکەن دەدرێنە دادگا و دەست بەسەر ماتۆڕەکەیاندا دەگیرێت، ئەگەر ماتۆڕەکان لۆگۆی کۆمپانیاکانی گەیاندنیان پێوەبێت مانگانە سزاکە بۆ کۆمپانیاکە دەنێردرێت".
ع
بیروڕا



