کوردستانی
په‌كه‌كه قه‌ندیل چۆڵده‌كات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
فه‌رمانده‌یه‌كى باڵاى سه‌ربازیى قه‌ندیل زانیاریى نوێ له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتیى له‌نێوان كورد‌و حكومه‌تى توركیا ئاشكراده‌كات و ده‌شڵێت، قه‌ندیل گومانى له‌مردنى سررى سوره‌یان ئۆنده‌ر هه‌یه.
زاگرۆس هیوا، وته‌بێژى كۆما جڤاكێن كوردستان كه‌جه‌كه رایگه‌یاند "ئه‌و بڕیاره‌ى دراوه ته‌نها په‌كه‌كه‌یه، بڕیاری هەموو کەسێک نییە، لایەنەکانی دیكه بەرژەوەندیی جیاوازیان هەیە، رەنگە لەپێناو بەرژەوەندیی خۆیاندا هەندێک هێزو لایەن بیانەوێت هێرشبکەن، ئەوکاتە تێکۆشانی بزووتنەوەی ئاپۆچی‌و ئەو شێوازە نوێیانەی رێکخستن بۆ پاراستنی خۆی، تەگبیرو رێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر".
وتیشى "تائێستا باسی شتێک نەکراوە بەناوی چۆڵکردنی قەندیل، چونکە پرۆسەکە هێشتا هەر تاکلایەنەیەو لایەنی کورد‌و پەکەکە سێ هەنگاوی بەرەو پێشەوە ناو بۆ سەلماندنی نیازپاکی خۆی، بەڵام لایەنی بەرامبەر تائێستا هیچ هەنگاوێکی کۆنکرێتی یاسایی‌و دەستوریی‌و سیاسی نەناوە، هەربۆیە ئه‌سڵه‌ن ناتوانین بڵێین دانوستان دەستیپێکردوەو رێککەوتن کراوە".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد "عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان لەهەموو چاوپێکەوتنەکاندا هۆشداریی بە سرری سورەیا ئۆنده‌ر داوه‌و کە ئاگاداری خۆى بێت، رەنگە تیرۆرت بکەن، وریا بە، ئه‌وكاتیش هه‌مان قسه‌ى به‌تورگوت ئۆزال سه‌رۆكى توركیا وتبوو، گومان له مردى ئۆنده‌ر هه‌یه".
ع
بیروڕا



