کوردستانی

پشتیوان سادق: كه‌س ناتوانێ به‌ نایاسایی حه‌ج بكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پشتیوان سادق: كه‌س ناتوانێ به‌ نایاسایی حه‌ج بكات

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینیى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌ نایاسایی حه‌ج ئه‌نجامبدات.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ساڵی رابردوو لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێک هێنرا و ئەمساڵ هیچ کەسێک ناتوانێت بە شێوەیەکی نایاسایی حەج بکات".

وتیشى "حکومەتی سعودییەش رێکارەکانی بۆ رێگریی لە حەجی نایاسایی توندتر کردووە و ئه‌وانه‌ى ده‌گیرێن سزاده‌درێن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ساڵی رابردوو ژمارەیەک کەس دوور لە رێنماییەکانمان حەجی نایاساییان کرد، بەداخەوە زەحمەتییان بینی و هەندێکیان گیانیان سپارد، هیوادارین ئەمساڵ هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکانمان بن و کەس بە نایاسایی حەج نەکات".

ع
Qaiwan
Qaiwan