کوردستانی
كۆڕه‌ك تیلیكۆم كارتى گرانكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
چه‌ند رۆژێكه كۆمپانیاى خزمه‌تگوزاریی په‌یوه‌ندیی كۆڕه‌ك تیلیكۆم كارتى پڕكردنه‌وه‌ى باڵانسى له‌سه‌ر به‌شداربووه‌كانى گرانكردووه.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا "دواى ساڵى رابردووتر به‌هۆى لابردنى باج له‌سه‌ر كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندیكردن له لایه‌ن ده‌سته‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق، كارتێكى جۆرى پێنج هه‌زار دینارى له ئامێره‌كانى دوكان و ماركێته‌كان له خوار پێنج هه‌زار دیناره‌وه‌بوو، به 5250 دینار به هاوڵاتیی ده‌فرۆشرا، كارتێكى جۆرى 10 هه‌زار به 10500 دیناربوو".
به‌ڵام چه‌ند رۆژێكه نرخى یه‌ك كارتى پێنج هه‌زارى كۆڕه‌ك له ئامێره‌كان بۆ نزیكه‌ى 5250 دینار گرانبووه و به 5500 دینار ده‌درێته به‌شداربووان".
سۆران عه‌لى، خاوه‌نى ماركێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "یه‌ك كارتى پێنج هه‌زارى كۆڕه‌ك له ئامێرى راكێشان 250 دینارى چووه‌ته‌سه‌رو ئه‌و نرخه‌ش له‌سه‌ر هاوڵاتیی حسابده‌كرێت".
ئه‌و كاره‌ى كۆمپانیاى كۆڕه‌ك پێچه‌وانه‌وه مه‌رجه‌كانى ده‌سته‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراقه و قورساییه له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتییان.
ع
بیروڕا



