کوردستانی
باخچهلى: لیژنهیهك بۆ پرۆسهى ئاشتیی پێكدههێنین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا داوا دەکات، لیژنەی یەکدەنگی و یەکێتیی نەتەوەی لە پەرلەمانی تورکیا بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری پێکبهێندرێت.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بڵاویكردهوه ''بەڕاگەیاندنی بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، چووینەتە قۆناخێکی هەستیار، قۆناخێک پێویستی بە پشوودرێژییە".
وتیشى "دەبێت هەموو پارت و لایەنە سیاسییەکانی تورکیا پاڵپشتی لە پرۆسەی چارەسەری بکەن و خۆیان لە بەکارهێنانی ''زمانێکی تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانە'' بەدووربگرن کە بەربەست بۆ پرۆسەکە دروست بکات".
ئهوهشى خستهڕوو ''باشترین بژاردە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە ئەوەیە، لیژنەیەک لە پەرلەمانی تورکیا بە بەشداريی و پاڵپشتیی هەموو پارتە سیاسییەکان پێکبهێندرێت".
ع
بیروڕا



