ئابووری
شاره‌زایه‌كى وزه: پرۆژه‌ى رووناكى گه‌وره‌ترین قورسایی ده‌بێت بۆ خه‌ڵك
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى وزه باس له‌وه ده‌كات، پرۆژه‌ى رووناكى به‌هۆى گرانى نرخه‌كه‌ى گه‌وره‌ترین قورسایی ده‌بێت بۆ خه‌ڵك.
كاروان یوسف، شاره‌زاى وزه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پرۆژه‌ى رووناكى نرخى كیلۆواتى كاره‌باى له 72 دیناره‌وه بۆ 350 دینار دیاریكردووه، ئه‌و نرخه به‌پێى به‌كارهێنانى ئه‌مپێره".
وتیشى "حكومه‌ت پێى وایه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك له 72 دیناره‌كه بمێنێته‌وه قازانجیه‌تى، به‌ڵام كێ هه‌یه له هاوین و زستان، بگره له پایز و به‌هاریش ته‌نها دوو ئه‌مپێر كاره‌با به‌كاربهێنێت، خۆ به‌س ته‌له‌فزیۆن و سه‌لاجه دوو ئه‌مپێرى پێویسته".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان له زستانان بۆیله‌ر بۆ گه‌رمكردنى ئاو به‌كارده‌هێنن كه پێویستى به سه‌رو 8 ئه‌مپێر هه‌یه تا 13 ئه‌مپێر، به‌رده‌وامیش ئاوى گه‌رمى ده‌وێت، هیته‌ر به‌كارده‌هێنن بۆ گه‌رمكردنه‌وه، یان سپلیت، له هاوینیش به‌هه‌مان شێوه فێنككه‌ره‌وه به‌كارده‌هێنن به‌ڵام بۆیله‌ر به‌كارنایه‌ت".
باسى له‌وه‌شكرد "به‌وپێیه‌ى كه حكومه‌ت نرخه‌كانى دیاریكردووه و به‌پێى كیلۆوات نرخ زیاد ده‌كات ده‌توانین ئه‌وه بڵێین مانگانه خه‌ڵك له 100 هه‌زار ئه‌وانه‌ى كه‌زۆر كه‌مبه‌كارى ده‌هێنن و ئامێری زۆریان نییه، 150 بۆ خێزانه مام ناوه‌نده‌كان، له زستان و هاوینیش له 150 هه‌زاره‌وه تا زیاتر".
ع
بیروڕا



