کوردستانی

وەزارەتی دارایی لە بارەی مووچەوە ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی لە بارەی مووچەوە ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە


مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی هەرێم سەرجەم فەرمانگەكان ئاگادار دەكاتەوە كە ئەمڕۆ سیستمی پەیرۆڵ كارایە و دەتوانن لیستی مووچە داخل بكەن.

ئەمڕۆ سێشەم 20ی ئایار، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم سەرجەم یەكە ژمێریارییەكانی ئاگاداركردووەتەوە كە لەم بەیانییەوە سیستمی پەیرۆڵ بۆ داخلكردنی لیستی مووچە كارا كراوە و دەتوانن راستەوخۆ دوای تەواوكردنی كارەكانیان لیستەكە داخل بكەن. 

وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی بە یەكەژمێریارییەكان وتووە كە ماوەی 48 كاتژمێر كاتیان هەیە تا سەرجەم وەزارەتەكان لیستەكە داخل بكەن، بۆ ئەوەی رۆژی پێنجشەم لیستی مووچە ئامادە ببێت و رەوانەی بەغدا بكرێت. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan