کوردستانی

پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە


مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئایار، ئاسمان ساماڵ  و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك لە كەشدا. 
بەشی پێشبینی لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، ئەمڕۆ لەهەندێ ناوچە خێرای با لەسەرخۆ-مامناوەند دەبێت و بەگشتی پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە یەك تا سێ‌ پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنی. 
     
سەبارەت بە رۆژی چوار شەممەش باسی لەوەكردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یەك تا سێ‌ پلەی سیلیزی  بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ. 
بەگشتی پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی هەرێم بەم شێوەیە دەبن
 هەولێر : 36  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆك : 36  پلەی سیلیزی 
كەركوك : 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
گەرمیان :42 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  : 36 پلەی سیلیزی
سۆران : 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan