کوردستانی
گرێبەستە 100 ملیار دینارییەكە وەهمێكی گەورەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێكی كوردستان پێیوایە ئەو گرێبەستە 100 ملیار دۆلارییەی كە گوایە سەرۆكی حكومەت لە ئەمریكا واژۆی كردووە، وەهمێكی گەورەیە و فێڵكردنە لە رای گشتی.
شنیار ئەنوەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند"پێشتر و بەر لەم سەردانەی مەسرور بارزانی هەندێك گرێبەست لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە بوونی هەبووە، چونكە ئەو كۆمپانیایانە دەمێكە لە كوردستان كار ئەكەن، بەڵام ئەمەی ئێستا گوایە لە واشنتۆن واژۆ كراوە نە گرێبەستە و نە شتێكی تازەیە، بەڵكو یاداشتی لێكتێگەشتنە بۆ فراوانكردنی كارەكان، بۆ ئەوەشی ببێت بە گرێبەست دەیان هەنگاوی ماوە".
وتیشی"گرێبەستی ١٠٠ ملیار دۆلاری حكومەتی عیراق پێی ناكرێت، ئیتر حكومەتی هەرێم كە ئێستا بەهۆی كێشەكانی لەگەڵ بەغدا و بەپێی بریاری دادگای فیدراڵی بۆی نیە نە غاز، نە نەوت هەناردە بكات چۆن دەتوانێت وەها گرێبەستێك واژۆ بكات و گرێبەستی دەیان ملیار دۆلاری بۆ كێ دەكات و بەكێی دەفرۆشێت؟
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت"ئەمە شۆیەكی تری مەسرور بارزانیە، كوردستانیش پێویستی بە شۆ نیە،بەڵكو پێویستی بە كاری فعلی هەیە، چونكە ئەگەر گرێبەستی ١٠٠ ملیار دۆلاری بنەمای هەبوایە ئەوە ترەمپ خۆی لە كۆشكی سپییەوە بەپێ دەرۆشت بۆ ئەو ئوتێلەی مەسرور بارزانی لێ ماوەتەوە هەتا بەشدار بێت".
بیروڕا



