کوردستانی

بۆ یەكەمجار ئەمساڵ سایلۆی كەلار گەنم وەردەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ یەكەمجار ئەمساڵ سایلۆی كەلار گەنم وەردەگرێت


مەودا میدیا-
دوای نزیكەی چوار ساڵ لە درووستكردنی، بڕیارە ئەمساڵ بۆ یەكەمجار سایلۆی كەلار دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بكات. 

كاروان رەئوف، بەڕێوەبەری سایلۆی كەلار بە مەودا میدیای راگەیاند"هەرچەندە ماوەی چەند ساڵێكە سایلۆكەیان رەسمی كراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا ساڵانە هیچ بڕە گەنمێكیان وەرنەگرتووە بۆ هەڵگرتنی لەو سایلۆیەدا". 

وتیشی"ئێستا ئامادەكارییان كردووە و نوسراوی رەسمیشیان بۆ بەغدا ناردووە تا بە رەسمی رەزامەندی حكومەتی عیراق وەربگرن بۆ وەرگرتنی گەنم و چاوەڕێش دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا لەلایەن حكومەتی عیراقەوە وەڵامی نوسراوەكەیان بدرێتەوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"سایلۆی كەلار نزیكەی 40 هەزار تۆن گەنم دەگرێت كە ئەو بڕەش بەشی پێداویستی هاوڵاتییانی سنورەكە دەكات". 

باسی لەوەشكرد"سایلۆكان ساڵانە لە 1ی6ەوە دەست بە وەرگرتنی گەنم دەكەن و ئەوانیش ئەمساڵ لە هەمان بەروارەوە گەنم لە جوتیاران وەردەگرن".
 ئ پ


Qaiwan
Qaiwan