ئابووری
به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینار به‌رزبووه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى جارێكى تر به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هاى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد".
وتیشى "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌هاى 100 دۆلار بۆ 142 هه‌زار و 800 دینار به‌رزبووه‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژانه بانكى ناوه‌ندیی عیراق سه‌دان ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى كاش و حه‌واڵه ده‌خاته بازاڕه‌وه بۆ 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار.
ع
بیروڕا



