ئابووری

شاره‌زایه‌كى بانكى: گرێبه‌سته‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا قه‌رزاری ده‌هێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاره‌زایه‌كى بانكى: گرێبه‌سته‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا قه‌رزاری ده‌هێنێت

مه‌ودا میدیا-

شاره‌زایه‌كى بوارى ئابوورى و بانك رایگه‌یاند، ئه‌و گرێبه‌سته‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌ ئه‌مه‌ریكا كردویه‌تى دورنییه‌ كوردستان تووشى قه‌رزاری بكات.

گوڵاڵە سدیق، شارەزای دارایی و بانک بڵاویكرده‌وه‌ "بۆ گرێبەستە نەوتییەکان ملیارەها دۆلار قەرزار بووین، بۆ ئەم گرێبەسته غازییەش ماڵەکانیشمان دەچێتە ڕەهنی قەرزەوە".

ئەم قسانەی ئه‌و شاره‌زایه‌ لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی نەوتی عیراقی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو رێککەوتنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمه‌ریکییەکان بە بەهای دەیان ملیار دۆلار کردوویەتی، پێشێلکارییەکی روونی یاساییە.

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق ده‌ڵێت "بۆ ئه‌و كاره‌ بەپێی یاسا و دەستوور مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەکرێت، چونكه‌ سامانی نەوت هی هەموو عیراقییەکانە و هەر وەبەرهێنانێک لەم سامانەدا دەبێت لە رێگەی حکومەتی عیراقەوە ئەنجامده‌درێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan