کوردستانی
ئومێد خۆشناو: شانازییه بۆ هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
پارێزگارى هه‌ولێر له سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان رایگه‌یاند، شانازى به هه‌موو په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانمان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیی ئێران.
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند "هەرێمی کوردستان شانازی بە هەموو په‌یوەندییە مێژووییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات، لە دیپلۆماسیەتی ئێستای دەوڵەتەکانیشدا په‌یوەندیی شارەکان کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر په‌یوەندیی حکومەت و دەوڵەتەکان".
وتیشى "ئێمەیش بە شانازییەوە ئەو په‌یوەندییەمان لەگەڵ شارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە و ئومێد دەکەین ببێتە هۆکارێکی تر بۆ بەرەوپێش بردنی په‌یوەندییەکانمان لە هەموو روویێکەوە بەتایبەتی لەڕووی بازرگانییەوە سوودی بۆ هەردوو لامان هەبێت".
شایه‌نى باسه، هه‌ر چوار پارێزگاره‌كه‌ى هه‌رێم، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى، عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگارى دهۆك و نوخشه ناسیح، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه به سه‌ردانێك له شارى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانن.
ع
بیروڕا



