ئابووری
ئه‌وه‌ى مه‌سرور بارزانى ده‌یكات مه‌ترسیی له‌سه‌ر مووچه دروستده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتییه‌كانى هه‌رێم و مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له ئه‌مه‌ریكا ده‌یكه‌ن، به‌بێ ئاگاداریی وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق، گرێبه‌ستێكى 110 ملیار دۆلارییان واژۆكرد، ره‌نگه ئه‌وه ببێته هۆكارى دروستكردنى كێشه‌ى مووچه.
هه‌ر زوو وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیا هاته‌ده‌نگ و كاره‌كه‌ى به نایاسایی باسكرد، شاره‌زایه‌كى سیاسییش پێى وایه، ئه‌وه‌ى هه‌رێم ده‌یكات مه‌ترسیداره.
ئازاد ره‌سوڵ، چاودێرى سیاسیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌رێم سه‌ربه‌خۆ ئه‌و كاره‌ى كردووه و به‌غدا ئاگادارنه‌بووه، سامانه‌سروشتییه‌كان له‌چوارچێوه‌ى یاساى عیراقدان و به‌بێ عیراق ناتوانرێت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت".
وتیشى "هه‌رێم له‌وكاره‌دا هه‌نگاوى خراپى ناوه، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌غدا بیه‌وێت گرفت یان وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌بێت، ره‌نگه ده‌ست به مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ببات و دواى بخات، له‌وه‌شدا ته‌نها فه‌رمانبه‌ر و خه‌ڵك زیانمه‌ند ده‌بن".
ع
بیروڕا



