ئابووری
بۆچى ئاوى گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ راگیراوه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێم رایگه‌یاند، پاره بۆ كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى پرۆژه‌ى ئاوى گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ خه‌رجنه‌كراوه بۆیه كاره‌كانى راگیراوه.
ئارى ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پرۆژه‌ى ئاوى گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ فه‌رمانى خه‌رجكردنى 17 ملیار دینارى هه‌یه، به‌ڵام پاره‌ى بۆ خه‌رجنه‌كراوه و ئه‌وه‌ش هۆكارى وه‌ستانى پرۆژه‌كه‌یه".
وتیشى "كۆمپانیاكه داوایكردووه پاره‌ى بۆ خه‌رجبكرێت چونكه سه‌دا 7ى كاره‌كانى كردووه، به‌ڵام له بانكه‌وه بۆى خه‌رجناكرێت".
ئاوى گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ ساڵى رابردوو خرایه بوارى جێبه‌جێكردن و بودجه‌ى پرۆژه‌كه 78 ملیۆن دۆلاره و كێشه‌ى ئاوى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌رده‌كات.
ع
بیروڕا



