کوردستانی
ئه‌و كه‌سه‌ى ویستى ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر شلێر له سێداره درا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا، له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، كاتێك كه‌سێك ده‌یه‌وێت ده‌ستدرێژى بكاته سه‌ر ژنێك، ژنه‌كه له په‌نجه‌ره‌وه خۆى هه‌ڵدایه خواره‌وه و دواتر گیانیله‌ده‌ستدا، تاوانباره‌كه‌ش له سێداره درا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشه‌ممه، سزای سێدارەی گۆران قادری خەڵكی شارى مەریوان رۆژهه‌ڵاتى كوردستان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ كرا".
گۆران قادری سێ ساڵ پێش ئێستە لەسەر دۆسیەی شلێر رەسوڵی گیرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست سزای لە سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
شلێر رەسووڵی 36 ساڵ رۆژی مانگى ئەیلولی 2022، لەلایەن گۆران قادری داوای لێكرابوو بچێت هاوكاریی هاوسەرەكەی بكات چونكه نەخۆشە، بەڵام هاوسەری گۆران لە ماڵ نابێت و ئەویش مەبەستی دەستدرێژیی هەبوو بۆ سەر شلێر رەسوڵی، لەوكاتەدا شلێر لە پەنجەرەی باڵەخانەكەیانەوە خۆی خستە خوارەوە و دوای شەش رۆژ مانەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی سنە، گیانیلەدەستدا.
ع
بیروڕا



