کوردستانی

لە سلێمانی دابەشکردنی ئاو رادەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی دابەشکردنی ئاو رادەگیرێت


مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی کاری پاککردنەوە دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی رادەگیرێت.

بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند "هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە دابەشکردنی ئاو لەهەردوو هێڵی یەک و دووی ئاوی دوکان - سلێمانی لە کاتژمێر پێنجی بەیانی رۆژی چوارشەممە 21ی مانگ تا  کاتژمێر پێنجی ئێوارە رادەگرین".

باسی لەوەشکرد "بەهۆی کاری پاککردنەوەی وەرگری ئاوی هەردوو پڕۆژەکە لە کۆبوونەوەی لم و پاشماوەی گەشتیاران کە سەردانی سەیرانگەی دوکانیان کردووە".

شایەنی باسە شاری سلێمانی و دەوروبەری لە هەردوو هێڵی یەک و دووی دوکان - سلێمانی ئاویان پێدەگات.

ع
Qaiwan
Qaiwan