کوردستانی
كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى ده‌ستیپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، وهفدى دانوستانكارى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شارى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كان "كۆبوونه‌وه‌كه‌ى یه‌كێتى و پارتى له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و رێككه‌وتنه له‌سه‌ر شێواز و چۆنیه‌تى حكومه‌تى نوێ".
دوایینجار سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكى یه‌كێتى و مه‌سرور بارزانى، راسپێردراوى پارتى بۆ سه‌رۆكى حكومه‌تى داهاتوو له هاوینه‌هه‌وارى دوكان كۆبوونه‌وه.
له 20ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، دواى حه‌وت مانگ تا ئێستا حكومه‌تى نوێ پێكنه‌هێنراوه.
ع
بیروڕا



