کوردستانی
موراد قەرەیلان: کەس ناتوانێت گەمارۆمان بدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئاشکرایکرد وانەیان لە ئەزمونەکانی 2002 - 2004 وەرگرتوە، هیچ کەسێک ناتوانێت گەمارۆی پەکەکە بدات و سەرکوتی بکات.
موراد قەرەیلان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) رایگەیاندووە "هەنگاوی زۆر باش لەم قۆناغە گرنگەدا یەکدەستی و یەکهەڵوێستییە، ئەگەر دەوڵەتی تورک لەسەر توندییەکانی بەردەوام بێت، ئەوا بەو زمانەی وەڵامی دەدەینەوە كە تێیدەگات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ناتوانرێت باوەڕ و متمانە بە دەوڵەتی تورک بكرێت بەڵام گەر ڕێبەر ئاپۆ لە بابەتێکدا دڵنیایەتی نەبێت، ئەوە ناچێتە ئەوکارەوەو لەم پرۆسەیەدا دڵنیایە، بە هەموو جۆرێک باوەڕیان بە رێ و ڕێبازی رێبەر ئاپۆیە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە تاکتیکی داهێنانی شەڕی تونێلدا پسپۆی تەواویان هەیە، پێنج ساڵە هەڤاڵانیان بەڕێوەی دەبەن، شارەزایی هەیە، ئەزموونیان هەیە و قوربانی زۆیانداوە، واتە ئەم موعجیزەیەیان لە ئاڤاشین، مام رەشۆ، گردی سوور، بەم ئەزموونە گەیشتوون و بونیادناوە".
باسی لەوەشکردووە "دوژمن بە تەکنیکە ئاسمانییەکان، دۆخی خۆی بە هێزکرد، بەڵام لە سەردەمی نوێدا بۆ پووچەڵکردنەوەی تەکنیک و هەواڵگری دوژمن، گەشتوون بە ئاستێک، هەم ئاستێکی تەکنیکی پەرەی سەند، بۆ نموونە خستنەخوارەوەی فڕۆکەی سیخوڕی، بەوپێیەی ئەوان دەزانن لە ناوچەکە (ئێران، تورکیا، ئیسرائیل) دەتوانن ئەو کارە بکەن و ئێمەش چوارەمین. لە هەرێمەکەدا دەوڵەت هەیە ئەم تەکنیکەیان نیە و ناتوانن، بابەتی ئەوەی کە کێ داوویەتی و کێ نەیداوە شتێکی بێ بنەمایە، گەیشتوونەتە ئاستێک کە بتوانین لە تەکنەلۆژیای سەردەم بکۆڵینەوە، زیرەکی دەستکرد بخەینە خزمەتی شەڕەوە".
وتیشی "لە مانگی (تشرینی یەكەمی ئەمساڵ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی فەرماندەیی رێکخرا كە ماوەی نۆ ڕۆژ بەردەوام بوو، لەو کۆبوونەوەیەدا گەیشتینە بڕیار و دۆکترینێک (شێوازی شەڕی تایبەتی خۆپاراستن)، هەرچەندە زۆر زیاتر باوەڕیان بە رێبەر ئاپۆیە، بەڵام ئامادەكاریش بۆ شێوازی نوێی شەڕ دەكەن و لە ئاستێکی کاریگەردا خاوەن هێزن".
ب ح

بیروڕا