کوردستانی

ژن و منداڵێکی کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژن و منداڵێکی کۆچبەر گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەمە 2025/5/21، لە  کەناراوەکانی شاری کالێ لە باکووری فەرەنسا لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزیەوە بۆ گەیشتن بە بەریتانیا ژن و منداڵێک گیانیان لەدەستدا.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری کۆچبەران و پەنابەران بە مەودا میدیای راگەیاند "بەلەمێک کە نزیکەی 85 کۆچبەری هەڵگرتبوو ویستویەتی بە نایاسایی لە رێگەی کەناڵی ئینگلیزەوە بپەڕێتەوە بۆ بەریتانیا وەرگەڕاوە بەوهۆیەوە دوو کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە"

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە 19ی ئایار، لە هەمان کەناڵ کۆچبەرێک گیانی لەدەستداوەو 200 کۆچبەری تر رزگارکراون کە هەوڵیانداوە لە باکووری فەرەنساوە بگەنە بەریتانیا،  لەسەرەتای ئەمساڵەوە 14 کۆچبەر لەسەر ئەم لە کەناڵەکە گیانیان لەدەستداوەو کۆی گشتی گیانلەدەستدانەکانیش بە رووداوی جیاواز بۆ 18 کەس بەرزبووەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ساڵی 2024دا 78 کۆچبەر لەم دەروازە مەترسیدارانە لەسەر سنووری فەرەنسا و بەریتانیا گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە کە  لە ساڵی 2018وە کۆچ لە ناوچەیە دەستیپێکردووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan