ئابووری

تەمەنی خانەنشینی یەكلادەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەمەنی خانەنشینی یەكلادەكرێتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی عیراق لە گشتاندنێكدا وادەی یاسایی تەمەنی خانەنشین فەرمانبەران رووندەکاتەوەو ئاشکرایکردووە کە فەرمانبەران دوای تەواوكردنی تەمەنی 60 ساڵان، رەوانەی خانەنشینی دەكرێن".

وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاندووە "رۆژی یەكەمی چوونە تەمەنی 60 ساڵی رەوانەی خانەنشینی ناكرێت بەڵكو لە كۆتا رۆژەکانی تەمەنی 60 ساڵیدا ناوی فەرمانبەر رەوانەی خانەنشینی دەكرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئەگەر رۆژی لەدایكبوونی فەرمانبەرێک 1965/5/1، بێت، ئەوا لە 2025/5/1، دۆسییەکەی رەوانەی خانەنشینی دەكرێت و لە کارەکەی دادەبڕێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ژمارەیەک فەرمانبەری هەرێمی کوردستان دوای جێبەجیکردنی یاسای یەکگرتووی خانەنشینی فیدراڵی لەگەڵ چوونەناو تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین کراون.
ب ح
Qaiwan
Qaiwan