ئابووری
کێشەی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان چارەسەر دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی عیراق ئاشکرایکرد دوای ئەوەی لەگەڵ نوێنەری خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان و کارگەکانی دروستکردنی کاشی لە سلێمانی کۆبوونەتەوە، داواکارییەکانیان گەیاندووەتە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق.
د.بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "بەمەبەستی گەیاندنی داوکاریەکانیان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ گرفتەکانیان ئەمڕۆ لە بەغدا سەردانی سامی سودانی راوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دەروازەکان و گومرک و باج-یان کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سودانی ئامادەی تەواوی خۆی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی تەواوی خاوەن کارگەکانی کاشی و کێڵگە پەلەوەرییەکان و رێککەوتوون بەئامادەبوونی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان هەفتەی داهاتوو لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی فراوان ساز بکەن و رێگە چارەسەرەکان بخرێتەڕوو بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان".
ئەوەشی خستەڕوو "راستەوخۆ بە پەیوەندی ڤیدیۆی لەگەڵ نوێنەری خاوەن کارگەکانی کاشی گفتوگۆانکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق".
ب ح

بیروڕا