کوردستانی
هەڵەبجە وەک پارێزگا بەشداری لە هەڵبژاردن ناکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای بڕیاری پەرلەمانی عیراق بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەئێستادا دانیشتووانی شارەکە نیگەرانن کە پارێزگاکەیان لەچوارچێوەی بازنەی پارێزگای سلێمانی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دەکات.
دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "بۆ ئەم هەڵبژاردنە هەڵەبجە هەر لەچوارچێوەی پارێزگای سلێمانی وەک یەک بازنە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بەشداری لە هەڵبژاردن دەکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهۆی دواکەوتنی دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عیراق، کۆمسیۆن نەیتوانیوە رێکارەکانی پێکهێنانی بازنە و گۆڕانکارییەکان بکات دەکرێت لە داهاتوودا وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ و بازنەی تایبەت بەخۆی بەشداریی لە هەڵبژاردنەکان بکات".
ب ح

بیروڕا