ئابووری

نرخى دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌دابه‌زین

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌دابه‌زین

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، به‌هاى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى دابه‌زینى زیاترى تۆماركرد.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین و چه‌ند ساڵێك ده‌بێت نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و نرخه‌".

وتیشى "100 دۆلار بۆ 140 هه‌زار و 600 دینار دابه‌زى، ئه‌وه‌ش كه‌مترین ئاسته‌ له‌ چه‌ند ساڵى رابردوو".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بانكى ناوه‌ندیی عیراق 100 دۆلار به‌ 132 هه‌زار دینار ده‌خاته‌بازاڕه‌وه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan