ئابووری
به‌غدا یه‌كه‌م هه‌نگاوى دژى هه‌رێم ده‌ستپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌فته‌ى رابردوو دوو گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى ئه‌مه‌ریكا واژۆكرد له‌باره‌ى غازى سروشتیی كوردستان، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق سكاڵاى تۆماركرد.
ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه "وەزارەتی نەوتی عیراق سکاڵای لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمارکرد سەبارەت بە گرێبەستەکانی وزە کە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمه‌ریکییەکان واژۆى کردووە".
پێشتریش وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه، ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى گازى سروشتیی نایاسایی و ناده‌ستورین، چونكه سامانى كانزایی عیراق له لایه‌ن به‌غداوه ئیداره ده‌درێت.
ساڵى 2023 وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق له پاریس سكاڵاى له‌باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم برده‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له دوو ساڵه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم راگیراوه.
ع
بیروڕا


