ئابووری
هه‌زاران خانه‌نشین مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واوكراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، بۆ مووچه‌ى مانگى پێنج هه‌زاران خانه‌نشین مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واوكراوه و مووچه وه‌رده‌گرن.
سادق عوسمان، وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێمى كوردستان به مه‌ودا میدیاى رایگه‌یاند "كاركردن له مامه‌ڵه‌ى خانه‌نشینان به‌رده‌وامى هه‌یه و رۆژانه مامه‌ڵه‌ى نوێى خانه‌نشینان ته‌واوده‌كرێت".
وتیشى "بۆ مووچه‌ى مانگى پێنج، هه‌زاران خانه‌نشین مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واكراوه و مووچه وه‌رده‌گرن و مووچه‌ى چوار مانگى رابردووشیان پێده‌درێت".
له كۆتایی ئه‌مساڵ، به‌هۆى جێبه‌جێكردنى یاساى خانه‌نشینى یه‌كگرتوو، له هه‌رێمى كوردستان زیاتر له 35 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا خانه‌نشین بوون.
ع
بیروڕا


