کوردستانی
كه‌س شوێنى دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید ده‌گرێته‌وه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه "بۆ به‌ستنى كۆنفرانس و هه‌ڵبژاردنى رێكخه‌رى گشتیی له باڵى گۆڕ‌انى كوردسات، هیچ كاندید بۆ شوێنى دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید نییه و ته‌نها ناوبراو كاندیدى ئه‌و پۆسته‌یه".
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاگادار له گۆڕ‌انى كوردسات به مه‌ودا میدیاى وت "هیچ كاندید بۆ شوێنى دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید، رێكخه‌رى گۆڕان له كوردسات دیارینه‌كراوه".
هه‌رچه‌نده له چه‌ند رۆژى رابردوو باس له دانانى شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا ده‌كه‌ن بۆ شوێنى دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید كرا، به‌ڵام مه‌ودا میدیاى په‌یوه‌ندیی به ناوبراو كرد و ئه‌و هه‌واڵه‌ى به ناڕاست و بێ بنه‌ما ناوبرد.
رۆژى شه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه، هه‌ردوو گۆڕان "زه‌رگه‌ته و كوردسات" كۆنفرانسیان به‌ست، به‌ڵام به‌هۆى ئاڵۆزى و پشێوى، كۆنفرانسه‌كه بۆ كاتێكى نادیار دواخرا.
ع
بیروڕا


