کوردستانی

توركیا لێبوردنى گشتیی راده‌گه‌یه‌نێت و په‌كه‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا لێبوردنى گشتیی راده‌گه‌یه‌نێت و په‌كه‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پڕۆسەی ئاشتیی لە تورکیا، چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو پێشنیارێک لەبارەی لێبوردنی گشتیی رادەستی سەرۆک کۆماری تورکیا بکرێت.

میدیاكانى نزیك له‌ پارتی دەسەڵاتدار "ئاکپارتی"، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نیشتمانیی تورکیا پێشنیارێک بخاتە بەردەم رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، بۆ لێخۆشبونی ده‌یان هەزار زیندانی".

به پێی ئەم پلانه، چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ساڵی 2025 نزیکەی 55 هەزار زیندانی لەتورکیا ئازادبکرێن، پێدەچێت بەشێک لەم پلانە پەیوەندیی بە ئازادکردنی لایەنگرانى پەکەکەوە هەبێت، بە تایبەت ئەوانەی دەستیان لە تاوانی چەکداریدا نەبوە و تەنها بەهۆی پشتیوانیی میدیایی و خۆپیشاندانی سەر شەقام و چالاکییە مەدەنییەکانەوە دەستگیرکراون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەسەرەتای ئەم مانگەدا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆنگرەی 12مینی حزبەکەی بەست و لەسەر بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانیان دا، بەڵام تاکو ئێستا بڕیارەکە نەچوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ع
Qaiwan
Qaiwan