ئابووری
كاتى كردنه‌وه‌ى سایلۆكان دیاریده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، كردنه‌وه‌ى سایلۆكانى هه‌رێم ده‌كه‌وێته دواى یه‌كى حوزه‌یران.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "تا ئێستا له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆنه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ى بزانین كه‌ى ده‌ست به وه‌رگرتنى گه‌نم له جوتیاران ده‌كرێت".
وتیشى "ئێمه ده‌زانین جوتیاران له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌ستیانكردووه به دروێنه‌كردن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى روونه له دواى یه‌كى حوزه‌یران ده‌رگاى سایلۆكان ده‌كرێنه‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له شاره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاست چه‌ند رۆژێكه ده‌ستكراوه به وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران.
ع
بیروڕا



