کوردستانی

خێزانەكانی داعش لە كەمپی هۆلەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ سوریا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خێزانەكانی داعش لە كەمپی هۆلەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ سوریا


مەودا میدیا-
ئیدارەی سەربەخۆی رۆژئاوای كوردستان و ئیدارەی نوێی حكومەتی سووریا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی خێزان و منداڵانی چەكدارانی داعش كە بە رەچەڵەك سوورین، لە كەمپی هۆلەوە بۆ زێدی خۆیان گەیشتە رێكەوتن. 

شێخموس ئەحمەد، سەرۆكی نووسینگەی كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە ئیدارەی سەربەخۆی رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند"لەگەڵ حكومەتی نوێی سوریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەیشتوونەتە رێكەوتن بۆ دانانی میكانیزمێكی هاوبەش بۆ گەڕاندنەوەی ئەو خێزان و منداڵانەی چەكدارانی داعش كە بە رەچەڵەك سورین بۆ ناوچەكانی خۆیان". 

وتیشی"رۆژی دووشەمە لە كەمپی هۆل نوێنەرانی ئیدارەی سەربەخۆی رۆژئاوا لەگەڵ شاندێكی حكومەتی سووریا و شاندێكی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی ئەنجامداوە و بڕیاریان لەو بارەیەوە داوە". 

كەمپی هۆل دەكەوێتە باشووری شاری هۆل لە پارێزگای حەسەكە كە نزیكەی 43 هەزار كەس لە خێزان و منداڵانی ئەندامانی داعشی تێدایە و لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سووریای دیموكرات(هەسەدە)دایە.
ئ پ   

Qaiwan
Qaiwan