کوردستانی
ئەمڕۆ هیلالی مانگ دەبینرێت و سبەی یەكەم رۆژی نۆمینەی حاجییانە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ 27/5/2025 كاتژمێر06:02 خولەكی بەیانی مانگ نوێ بووە و هیلالێكی نۆی لەدایكبوو، بۆیە سبەی چوار شەممە یەكەم رۆژی نۆمینەی حاجییانە.
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری كەشناسی و گەردوونناسی بە مەودا میدیای راگەیاند" لە ئێوارەی ئەمڕۆوە هیلالی مانگ دەبینرێت، چونكە كاتژمێر 10:10 خولەكی پێش نیوەڕۆ بە تەلەسكۆب هیلالی مانگ بینراوە و هەر ئەمڕۆش ئێوارە كاتژمێر 07:17 خولەك نوێبوونەوەی هیلالی مانگ دەبینرێت".
وتیشی"لەبەرئەوەی ئەمڕۆ هیلالی مانگ دەبینرێت، بۆیە سبەی چوارشەممە 28ی ئایار، یەكەم رۆژی نۆمینەی حاجییانە و مەراسیمی فەریزەی حەج دەستپێدەكات و تا نۆ رۆژ بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" رۆژی 5/6/2025 نۆمینەی حاجییان كۆتایی دێت و دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز".
ئ پ
بیروڕا



