ئابووری

نرخی زێڕ دابەزینێكی گەورەی تۆماركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی زێڕ دابەزینێكی گەورەی تۆماركرد

مەودا میدیا-
دوای بەرزبوونەوەی لە هەفتەی رابردوودا بە رێژەی لە سەدا دوو، ئەمڕۆ دووشەممە جارێكیتر نرخی زێڕ دابەزینی گەورەی بەخۆیەوە بینی. 

دابەزینی نرخی زێڕ لە كاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی سەپاندنی بەسەر بەرهەمە ئەورووپییەكاندا كرد بە رێژەی لەسەدا 50 و ئەوەش بوو بە هۆی بەرزبوونەوەیەكی زۆری نرخی ئەو كانزایە بۆ نزیكەی 3,370 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك، بەڵام ئەمڕۆ جارێكیتر نرخەكەی شكایەوە و دابەزی بۆ 3,290 دۆلار. 

پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕەداراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"هۆكاری دووبارە دابەزینەوەی نرخی زێڕ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەمڕۆ سەرۆكی ئەمریكا رۆژی 9ی تەمموزی بۆ گەیشتن بە رێكەوتنی بازرگانی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا دەستنیشانكرد". 

وتیشی" بە ئەگەرێكی زۆرەوە تا ئەو وادەیەی كە دۆناڵد ترەمپ بۆ گەیشتن بە رێكەوتن لەگەڵ ئەوروپا دەستنیشانی كردووە نرخی زێڕ بەردەوام دەبێت لە دابەزین ئەگەر هیچ پێشهاتێكی تری نەخوازراو لە جیهاندا روونەدات". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"هەرچەند ئاراستەی ئەمڕۆی زێڕ دابەزینە، بەڵام بۆ دوورمەودا هەر بەرزبوونە و بە ئەرێنی دەمێنێتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو كارانەی ئەمریكا كە كاریگەرییان لەسەر كانزای زەرد هەیە و زۆربەی بانكە ناوەندییەكانیش لە دۆلار دووردەكەونەوە و بەرەو كڕینی زێڕ دەڕۆن". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan