کوردستانی
یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری گەردونناسی ئاشکرایکرد رۆژی 2025/6/6 دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئیسلامی لە جیهان.
سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری گەردونناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی 2025/6/6، دەبێتە یەکەم رۆژی جەژن، چونکە لە 2025/5/27، لە کاتژمێر (06:02:18s )ی سەر لە بەیانی مانگ نوێ دەبێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "28ی مانگ رۆژەکانی تری، فەریزەی حەج دەستپێدەکات،هەر بۆیە 2025/6/5 ، دەبێتە کۆتا رۆژی مانگ، لە 9ی (ذوالحجة)یە وەستانە لە کێوی عەرەفە (عرفات) لە رۆژی 10ی کۆچی بە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز هەژمار دەکرێت".
ب ح
بیروڕا



